ئێران رۆژنامەنوسێكی دژ بە دەسەلآتەكەی لە عێراق دەڕفێنێت


وێستگە نیوز-
رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ئاشكرایكرد كە دەزگای هەواڵگری ئێران "ئیتلآعات" توانیویەتی "روحوڵلآ زەم" رۆژنامەنووسی نەیاری ولآتەكەی لە عێراق دەستگیربكات و بیگێڕێتەوە بۆ تاران.

دوو رۆژ لەمەوپێش لە 15ی تشرینی دووەم سوپای پاسداران تۆمارێكی ڤیدیۆیی روحوڵلآ زەمی رۆژنامەنووسی بە چاوبەستراوی بلآو كردەوە و ئاشكرایكرد كە توانیویانە دەستگیری بكەن، بە بێ ئەوەی شوێن و چۆنییەتی دەستگیركردنەكەی ئاشكرابكرێت.

رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسی بلآوی كردۆتەوە كە ناوبراو لە ڕێی هاوسەرەكەیەوە دیدارێكی لەگەڵ عەلی سیستانی رێبەری بالآی شیعەكانی عێراق بۆ رێكخراوە، كاتێكیش گەیشتۆتە نەجەف دەستگیركراوە و ڕەوانەی ئێران كراوەتەوە.

لە بەرامبەر ئەو هەواڵە نوسینگەی سیستانی بێ ئاگایی خۆی نیشانداوە و رەتیكردۆتەوە هیچ ئاگاداری ئەو چاو پێكەوتنە بێت و رۆڵی هەبێت لە هاتنی ئەو رۆژنامەنووسە بۆ ئێران.

سەبارەت بەو بابەتە جۆرج مارلبۆرنۆ سەرۆكی پەیامنێرانی رۆژنامە فەڕەنسیەكە پێی وایە كە حكومەتی فەڕەنسا رۆڵی هەبووە لە ناردنی "زەم" بۆ عێراق تا بە دەستیەوە بدات و لە بەرامبەردا ئێران هەردوو هاوولآتی دەستبەسەركراو رۆلان مارشال و فریبا عادلخاه ئازاد بكات.

لای خۆیەوە مەهسا رازانی هاوسەری "روحولآ زەم" باس لەوە دەكات كە تا شاری بەغدا بەغدا پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی هەبووە و لەوێ دەستگیراوە و رفێندراوە.

زەم رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە هاندانی گەلی ئێران لە دژی حكومەت و چەندین جار لە سەر سكالآی حكومەتی تاران سكای تۆمار كردووە بۆ راگرتنی ئەو ئەكاونت و پەیجانەی ئەو دروستی كردوون.

د.ح


PM:12:27:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت