وەزیری دەرەوەی فەرەنسا: توركیا دەستكەوتەكانی شەڕی داعشمان لە دەستدەدات

‌ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا

وێستگە نیوز-
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە توندی رەخنەی دەستوەردانی توركیا كرد لە ناوخۆی سوریا و هۆشداریدا لە مەترسی لە دەستدانی دەستكەوتەكانی جەنگی داعش.

 ژان ئیڤ لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی لە بەغدا وتی: ئەو دەستكەوتانەی بەدەستمان هێناوە لە دژی داعش هەڕەشەی لە دەستدانیان بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی سوریا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا داوایشی كرد جارێكی دیكە ئەنجومەنی ئاسایش كۆببێتەوە و رێگری بكات لە بەردەوامی هێرشەكانی توركیا.

لای خۆیەوە محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق باسی لەوە كرد كە ئەو داعشانەی لە گروتوخانەكانی باكوری سوریا هەلآتوون بەرەو عێراق هاتوون، ئەوەیش هەڕەشەیە بۆ خاكی عێراق و زیادكرنەوەی چالاكییەكانی ئەو رێكخراوە لە ناو عێراق.

د.ح
 


AM:11:37:17/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت