شاسوار عهبدولواحید، راگەیەندراوێکی لەسەر گیان لەدەستدانی ئامانج بابانی و هاوسەرو منداڵەکەی بڵاوکردەوە
شاسوار عەبدولواحید
وێستگه نیوز ـ
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نەوێ لەسەر دۆسیەی کوژرانی پێشکەشکاری دیاری ئێن ئاڕ تی ئامانج بابانی و ژن و منداڵەکەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەوەی رووی داوە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی لێی بەرپرسن تا ئەو ساتەی جیهەتی بێلایەن لێکۆڵینەوەی ورد دەکات (دوو لە دەستی حزب و دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی)".
شاسوار عهبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە ئاماژهی بهوهشداوه: "بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگتان شۆکی کردووم و مرۆڤ نازانێت چی بڵێت و هیچ وشەیەکم نییە کە گوزارشت لە ناخم بکات".
شاسوار عەبدولواحید راشیگەیاندووه، "تا ئێستا چاوەڕوان بووین و بەردەوام ماوەی چەند کاتژمێرێکە خەریکی بەدواداچوونین بۆ ئەم بابەتە، بەڵام ئەوەی دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە لە ئێستادا ئەوپەڕی بێڕێزیە بەرامبەر بەو ئەزیزانە و بەرامبەر بەو خوێنەی کە بە ناحەق رژاوە".
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێدا هاتووە، "هەموو ئەم بڵاوکردنەوانەی دەزگا ئەمنییەکان هێندەی تر گومان دروست دەکەن و وامان لێ دەکەن بە گومانی زیاترەوە سەیری ئەم بابەتە بکەین".
دەشڵێت، "هێشتا زوو بووە بۆ دەزگا ئەمنییەکان و بۆ ئەو روونکردنەوە شپرزانە، بەبێ ئەوەی تەحقیق تەواو بووبێت و تەنانەت بەبێ ئەوەی شیکاری بۆ تەرمەکان کرابێت".
سەرۆکی جووڵانەوەکە ڕاشیدەگەیەنێت "کۆمەڵێک گومانی زۆرمان کۆکردووەتەوە تایبەت بەو بابەتە و کەناڵی ئێن ئاڕ تی و تیمی پارێزەرانمان و دۆستان و خۆشەویستان خەریکی لێکۆڵینەوەی جیاوازترن لە لێکۆڵینەوەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکانی سلێمانی".
شەوی چوارشەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2019، له تێرمیناڵی شارهزوور ئامانج بابانی، پێشكهشكاری كهناڵی ئێن ئاڕ تی و لانە محەمەدی هاوسهری، پێشكهشكاری كهناڵی كوردسات و منداڵهكهیان بەناوی هانۆ، بە كوژاوی لە ئۆتۆمبیلەکەیاندا دۆزرانەوە.
AM:08:55:17/10/2019
ئهم بابهته 15148
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت