دۆناڵد ترەمپ: ئێمە پۆلیسی جیهان نین

‌دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا


وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەوان پۆلیسی جیهان نین و كاتی ئەوە هاتووە هێزەكانیان بكشێننەوە و دەشڵێت"سەپاندنی سزا بەسەر توركیادا باشترە لەشەڕ".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەوان یارمەتیدەر دەبن بۆ دانوستاندن لەسەر كێشەی سوریا و جەختیش لەوە دەكاتەوە، هێرشی توركیا بۆسەر سوریا، كێشەی سوریا خۆیەتی و بەكێشەی خۆیانی نازانێت.

سەرۆكی ئەمەریكا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیشیانەوە لە سوریا، ئەوە روندەكاتەوە كاتی ئەوە هاتووە ئەو هێزانە بكشێننەوە و دەشڵێت"ئێمە پۆلیسی جیهان نین و كاتی ئەوە هاتووە هێزەكانمان بكشێنەوە".


PM:06:13:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو