ئه‌ردۆغان سبەینێ لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز ـ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له بڕیارێكی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه كه ره‌تیكردبوه‌وه له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاشگه‌ز كۆببێته‌وه.
فه‌خره‌دین ئاڵتون، به‌رپرسی رایگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆماری توركیا، له تویته‌ره‌وه بڵاویكرده‌وه، بڕیاره‌ی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ مایك پێنس كۆببێته‌وه.
پێشتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ره‌تیكردبوه‌وه له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه، كه پێشتر كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه، شاندێكی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی مایك پێنس، ده‌چێته ئه‌نقه‌ره و تایبه‌ت به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سوریا) له‌گه‌ڵ ئه‌دۆغان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، كه ئه‌و ته‌نیا له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی خۆی، واتا دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه.
PM:05:43:16/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت