بەهۆی بانكێكی توركیەوە كێشەكانی ئەنقەرەو واشنتۆن قوڵ دەبنەوە


وێستگە نیوز-
حكومەتی ئەمریكا فشاری لەسەر بانكێك دروستدەكات كە زۆرینەی پشەكەكانی سەر بە حكومەتی توركیایە، بەهۆی بە خۆدزینەوە لە سزاكانی سەر ئێران و چەند تۆمەتێكی دیكە.


داواكاری گشتی ئەمریكا لیستێكی رەشی سەرپێچییەكانی "هال بانك" بلآو كردووە و تێدا تۆمەتباری دەكات بە پابەند نەبوون بە سزاكانی سەر ئێرانء ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ ئێران بە بڕی ملیاران یۆرۆ، لەگەڵ سپی كردنەوەی پارە، ئەوەش كێشەكانی نێوان توركیا و ئەمریكای هاوپەیمانی لە رێكخراوی ناتۆ قوڵتر دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پشەكەكانی ئەو بانكە سەر بە حكومەتی توركیایە.

لای خۆیەوە بانكەكە رەتیدەكاتەوە هیچ سەرپێچییەكی یاسای ئەمریكیان كردبێت پابەندی خۆشیانی بە هەموو رێنماییەكانی ئەو ولآتەوە راگەیاندووە.

"هال كبانك" ساڵی 1933 دامەزراوە ساڵی 1938 خزمەتگوزارییەكانی پێشكەش كردووە، ساڵی 2003 نزیك بوو لە مایەپووچ بوون بەلآم توانی خۆی رزگار بكات و 2013 بووە حەوتەم بەهێزترین بانكی توركیا.
 
د.ح


PM:02:08:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت