حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكان دەدات


وێستگە نیوز-
بە پێی سەرچاوەیەكی هەواڵ ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم بڕیار لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمى كۆلێژەكان دەدات.


بە پێی هەواڵێكی كەناڵی روداو لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێمدا بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی چەند تەوەرێك تاوتوێ دەكرێت، لەوانە دامەزراندنی سێ یەكەمی كۆلێژەكان، ئەوەش دوای ئەوەی چەند ساڵێك بوو كە ئەو بڕیارە راگیرا بوو، هەروەها ماوەیەكە یەكەمەكان خۆپیشاندانیان دەكرد و داوای دامەزراندنیان دەكرد.

ئەو سەرچاوە باسی لەوەشكردووە كە چەند تەوەرێكی دیكە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، لەوانەیش ساغكردنەوەی گەنمی ناوخۆ و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوولآتیاندا.

د.ح
 


AM:09:01:16/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو