تەرمی دوو پەنابەری کورد دۆزرانەوە


وێستگه‌ نیوزـ

تەرمی دوو پەنابەری كورد لە کەنار ئاوی دورگەی لاتوکەی لە خواروی کاڵاس له‌ فه‌ره‌نسا دۆزرانه‌وه‌ كه‌ یەکێکیان تەمەنی 17 ساڵ و ئەوی دیكه‌یان 22 ساڵه‌.

هاژین محه‌مه‌د، بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق لە بە فیدراسیۆنه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه‌" ئەو دوو پەنابەرەی خنکاون کوردن یەکێکیان ناوی ئەحمەد حسین-ه‌.

كه‌سوكاری ئه‌حمه‌د بە فیدراسیۆنیان راگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌حمه‌د له‌ 10ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ سلێمانی جێهێشتوە وە ماوەی سێ مانگە لە کاڵاس لە چاوەروانی ئەوە بووە بگاتە بەریتانیاو لەدواین پەیوەندیشدا وتویەتی" بەڵینیان پێداوم بمگەیەننە بەریتانیا".

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراق راشیگه‌یاندووه‌ لە ئێستادا هەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوامە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە چارەنوسی تەرمەکانیان.

ئاشكرایشكردوه‌ كه‌ لەماوەی هه‌شت مانگی ڕابردودا هه‌زار و 473 پەنابەر بەڕێگای ئاوی ویستویانە لە کاڵاسەوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیاو لەمانگی ئابی ئەمساڵیشدا تەرمی دوو پەنابەر دۆزانه‌وه‌ کە یەکێکیان ژنێکی ئیرانی بووە ئەوەی دیكه‌شیان پەنابەرێکی عیراقی بووه‌.


PM:11:52:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 5208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو