به‌ڤیدیۆ..ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زرێپۆشێكی سوپای توركیا له‌ سه‌رێكانی


وێستگه‌ نیوزـ

گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زرێپۆشێكی سوپای توركیا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ شه‌ڕڤانانی كورد ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌ شه‌ڕی نابه‌رابه‌ری نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیا، كه‌ به‌هۆی له‌شكركێشیی ئه‌نقه‌ره‌ بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ن شه‌ڕڤانان له‌ سه‌رێكانی، ده‌ستیان به‌سه‌ر زرێپۆشێكی سوپای توركیادا گرت.

له‌ كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، سوپای توركیا ده‌ستی به‌ له‌شكركێشی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان كرد، ئه‌وه‌ش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ستبه‌رداربوون له‌ شه‌ڕڤانان.

كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن و داوای لێده‌كه‌ن سوپاكه‌ی له‌ باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا بكشێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه‌.


PM:11:23:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو