وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی ئاشته‌وایی روسیا له سوریا رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌یی روسیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا رێوشوێنی پێویست بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكوری سوریا ده‌گرنه به‌ر.
لیوا ئه‌لێكسی باكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی روسیا كه سه‌ربه وه‌زاره‌ت به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌یه، راگه‌یاند: سوپای ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له كشانه‌وه و تائێستا له ناوچه‌كانی دادات و ئوم مه‌یال له ده‌وروبه‌ری مبنج و حه‌له‌ب كشاونه‌ته‌وه و به‌ره‌و سنوره‌كانی عیراق رۆیشتون.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا و فه‌رمانده‌یی هێزه ئاسمانییه‌كانی روسیا هه‌موو روێوشوێنێكی پێویستیان بۆ زامنكردنی پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا و هێزه بیانیه‌كان گرتوه‌ته‌به‌ر.
PM:10:39:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه