ئاژانسی هاوار نیوز: شه‌ڕڤانان دوو گوندیان له‌ده‌ست چه‌كدارانی سه‌ربه توركیا سه‌نده‌وه
وێستگه نیوزـ
له شه‌ڕه‌كانی نێوان شه‌ڕڤانانی كورد و سوپا و چه‌كدارانی سه‌ربه توركیا، ده‌یان چه‌كدار كوژراون و شه‌ڕڤانانیش دوو گوندیان رزگار كردوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردوه‌ته‌وه كه شه‌ڕڤانان له روبه‌روبونه‌وه‌كانی سوپای توركیاداهەردوو گوندی عالیە و ئەربەعینینان لە چەکدارانی سەربە سوپای تورکیا سەندوەتەوەو 60 چه‌كداری سه‌ربه‌و سوپایه‌یان كوشتووه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان بریندار كردوه و 14 زێرێپۆشیشیان تێكشكاندوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سه‌ره‌ڕای كوشتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ده‌ستیان به‌سه‌ر زرێپۆشێكی سه‌ربه سوپای توركیادا گرتوه.
به‌پێی هاوار نیوز، سوپای توركیا به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانێكی چڕ، رێگه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كانی و ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیی تێكشاو كردوه‌ته‌وه.
PM:10:25:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5164
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت