وێستگە نیوز وردەکاری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاودەکاتەوە


وێستگە نیوز-

سەرچاوەیەکی ئاگادار وردەکاری ڕووداوی تەقینەوەکەی سەر شاخی گۆیژەی لە شاری سلێمانی بۆ وێستگە نیوز ئاشکرا کرد و دەڵێت پێناچێت تەقینەوەکە پەیوەندی بەکاری تیرۆرستییەوە هەبێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە شایەتحاڵەکان ئەوە دەگێڕنەوە کە چوار کەس لەناو ئۆتۆمێلێکی جۆری جێب بوون، دابەزیون و لەپڕ تەقینەوەکە ڕوویداوە، وتیشی بەهۆی تەقینەوەکە، دووان لەو چوار کەسە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان پەیوەندیی بە ڕووداوەکەوە  نییە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لەئێستادا سەرجەم بریندارەکان لەژێر لێکۆڵینەوەدان، هەر لەسەر رووداوەکەش شەش کەسی دیکە دەستگیر کراون.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پێناچێت تەقینەکە پەیوەندی بەکاری تیرۆرەوە هەبێت، بەڵکو ئەوەی تائێستا زانراوە ئەو پارچانەی لە تەقینەوەکەدا بۆ لێکۆڵینەوە کۆکراوەتەوە، دەریدەخات پارچەی ئەو تەقەمەنیانەیە کە بۆ ڕاوی ماسی بەکاردەهێنرێت.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی‌ تشرینی یه‌كه‌می 2019، تەقینەوەیەك لەسەر شاخی گۆیژە له‌ شاری سڵمانی رویداو به‌هۆیه‌وه‌ دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌دوای روداوه‌كه‌ش، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند كه‌ نازانن هۆكاری تەقینەوەکە چی بووە، به‌ڵام هێزەکانی پۆلیس گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوه‌.


PM:09:38:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 19600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو