مه‌سرور بارزانی: درێژەکێشانی شەڕ زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت

‌مەسرور بارزانی و دەیڤد شنکەر

وێسگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانیی له‌ دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند: درێژەکێشانی شەڕ لە ناوچەکە، زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە دەیڤد شنکەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیك کرد کە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق یاوه‌ریی ده‌كرد.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لەدۆخی ئێستای باکوری رۆژھەڵاتی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و لێکەوتەکانی دەربڕی و جەختیش لەوە کرایەوە کە پێویستە کۆتایی بە توندوتیژی و گرژییەکانی ناوچەکە بێت، چونکە درێژەکێشانی شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکە، زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوەی رێکخراوە تیرۆریستیەکان دەرەخسێنێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لە حەواندنەوەی ئاوارە و پەنابەران کە بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە رویان لە هەرێمی کوردستان کردوە.

پرۆسەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عیراق ته‌وه‌ره‌ێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ بووه‌ و مه‌سرور بازانی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین پێشنیازی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستوەتە روو، چاوه‌ڕێسن بەغدا هەنگاوی جیددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور بنێت.


PM:09:03:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت