بەڤیدیۆ.. لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا کچە بێژەرێک تف لە شڤان پەروەر دەکات
هونەرمەند شڤان پەروەر
وێستگە نیوز-
کچە بێژەرێکی تورک، لەبەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا تف لە شڤان پەروەر دەکات و قسەی نەشیاوی پێدەڵێت و سوکایەتی پێدەکات.
لەبەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی میترۆ تیڤی تورکی، کچە پێشکەشکارێک تف لە شڤان پەروەر دەکات بەهۆکاری ئەوەی کە لەڤیدیۆیەکدا شڤان پەروەر دژایەتی هێرشکردنە سەر ڕۆژ ئاوا دەکات و بۆیان دەگری.
ئەم تەلەفزێۆنە، لەبەرنامەکەیاندا، ڤیدیۆکەی شڤان پەروەر نیشانئەدەن و بێژەرەکە تفی تێ دەکات.
ئەمە لەکاتێکدایە کە شڤان پەروەر لەکۆتا هەڵبژاردنەکانی تورکیادا، لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵیساز وەک پشتگیرییەک بۆ ئەردۆغان لەئامەد ئاهەنگیان گێڕا.
PM:08:48:15/10/2019
ئهم بابهته 65768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت