ڤیدیۆ.. خێزانی چەکدارە داعشەکان کەمپی عەین عیسا-یان سووتاند

‌کەمپی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان

وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە خێزانی چەکدارانی داعش کە لە ناو کەمپی عیسا-ی رۆژئاوای کوردستاندان، بەشێک لە کەمپەکەیان سووتاند.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە، خێزانی داعشەکانی ناو کەمپی عەین عیسا ئاگریان لە کەمپەکە بەرداوەو دواتر لە ناوچەکەدا بڵاوەیان کردووە.

پێشتریش 750 کەس لە خێزانی داعشەکان لەناو کەمپەکەدا هەڵاتن.

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، هێزەکانی سوریای دیموکرات توانیویانە بەشێک لە هەڵاتووەکان بگێڕنەوە بۆ ناو کەمپەکە.


PM:06:14:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 2668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت