جۆو بایدن: ترەمپ گەندەڵترین سەرۆکە لە مێژووی نوێی ئەمریکادا

‌جۆو بایدن


وێستگە نیوز-
کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ "بە گەندەڵترین سەرۆکە لە مێژووی نوێی ئەمریکادا" ناودەبات.

لە تویتێکیدا جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "ترەمپ گەندەڵترین سەرۆکە لە مێژووی نوێی ئەمریکادا".

هاوکات لە تویتێکی دیکەیدا جۆو بایدن نوسیویشیەتی، " دۆناڵد ترەمپ گەندەڵی لە دەسەڵاتەکانیدا کردووەو بۆ مەرامە تایبەتیەکانی خۆی و خزمەتی خۆی بەکاریهێناوە".


PM:03:38:15/10/2019






ئه‌م بابه‌ته 3048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت