بەرپرسێكی عيراقی: روسیا لەگەڵ توركیاو ئەمریكا داعش لە عيراق زیندوو دەكەنەوە

‌داعش

وێستگە نیوز-
حاكم زاملی دەڵێت هەرسێ لایەنی روسی و توركی لەگەڵ ئەمریكا رێككەوتوون لەسەر زیندوو كردنەوەی داعش لە عيراق.

بە پێی هەواڵێك كە سایتی سۆمەریە نیوز بلآوی كردۆتەوە حاكم زاملی سەرۆكی پێشووی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەكات روسیا و ئەمریكا و توركیا دەیانەوێت داعش لە عيراق دروستبكەنەوە و جارێكی تر زیندووی بكەنەوە.

ئەو لێدوانەی ناوبراو لە كاتێكدایە كە تا ئێستا ژمارەك چەكدار و كەس و كاری چەكدارە داعشەكان لە سوریا توانیویانە هەڵبێن و عێراق ترسی ئەوەی هەیە روو لە ولآتەكەی ئەو بكەنەوە.

د.ح
 


PM:03:01:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو