به ڤیدیۆ.. سوپای سوریا گه‌یشته مەنبەج
وێنەکە لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگه نیوز ـ
سوپای سوریا له‌سه‌ر بانگهێشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گه‌یشته منبەج و له ته‌واوی شاره‌كه بڵاوه‌یان پێكرا.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه ئهمرۆِ سێشه‌ممه 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سوپای سوریا گه‌یشتووه‌ته شاری مەنبەج-ی رۆژئاوای كوردستان و له ته‌واوی ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه.
گه‌یشتنی سوپای سوریا بۆ مەنبەج دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌یه كشانده‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی ره‌سمی سوریا دیمه‌نی گه‌یشتنی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ مەنبەج بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه‌شكرد، هاوڵاتیان پێشوازییان له‌و سوپایه كردووه.
گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا بۆ رۆژئاوای كوردستان له باكووری ئه‌و وڵاته دوای ئه‌وه هات، كه به سه‌رپه‌رشتی رووسیا، دیمه‌شق و هه‌سه‌ده گفتوگۆی كرد و رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سوریا بگه‌ڕێته‌وه و ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، كه به هۆی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له ناوچه‌كه درووست بووه.
PM:02:14:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت