بەهۆی بۆردومانی توركیاوە لە مەنبەج ژمارەیەك قوربانی هەیە

‌بۆردومانەكانی سوپای توركیا

وێستگە نیوز-

بە هۆی بۆردومانەكانی سوپای توركیا و پێكادانیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات ژمارەیەك هاوولآتی شەهید و بریندار بوون.

سەنتەری سوریا بۆ راگەیاند ئاشكرایكردووە بەهۆی پێكادانی نێوان سوپای توركیا و چەكدارە لایەنگرەكانی و "لایەنگرانی سوپای رژێمی سوریا" لە بەرەی ساجور، 13 هاوولآتی بریندار بوون، بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، هەروەها دوو هاوولآتی دیكە شەهید بوون بە ناوەكانی ئەحمەد عەبدوڵلآ و محەمەد عەبدوڵلآ، لە بریندارەكانیشدا دۆخی سیانیان خراپە.

ماوەی هەفتەیەكە سوپای توركیا هێرشی بۆ سەر باكوری سوریا دەستپێكردووە ئامانجی ئەو وەلآتە كۆنترۆڵكردنی 30 كیلۆ مەترە بە قولآیی خاكی ئەو سوریا.

د.ح
  


PM:01:08:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو