فراکسیۆنی کۆمەڵ داوای دەرکردنی هێزە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی تورکیا لەناو خاکی هەرێم دەکات


وێستگه‌ نیوز ـ
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوای ده‌ركردنی هێزه‌ سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.


له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ تاووتوێكردنی دۆخی رۆژئاوای كوردستان عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داوای‌ ده‌ركردنی‌ هێزه‌ سه‌ربازی‌ و هه‌واڵگرییه‌كانی‌ توركیای‌ له‌ناو خاكی‌ هه‌رێمدا كرد.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو: "بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منی و ئابووری هه‌بێت، پێویسته‌ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌بێ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، مه‌حاڵه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد "داواده‌كه‌م كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ببه‌سترێت".

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هێزه‌كانی‌ توركیا هێرشیان بۆ سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌ستپێكردووه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ تائێستا ده‌یان هاوڵاتی‌ مه‌ده‌نی‌ شه‌هیدبوون و زیاتر له‌ 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره‌بوون.

هــ. ر


PM:12:59:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 4660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو