ئەردۆگان رووبەری ناوچەی ئارامی راگەیاند
ئەردۆغان
وێستگە نیوز -
سه‌رۆك كۆماری توركیا رووبه‌ری ناوچه‌ی ئارامی له باكووری سوریا راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا کە چوار ملیۆن ئاوارەی سووری لە ناوچەی ئارام جێگیر دەکەن.
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می ئه‌نجوومه‌نی توركیی بۆ وڵاتانی ئاخێوه‌ری زمانی توركی، كه له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربیجان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بۆ پاراستنیان روویان له توركیا كردووه و 40 ملیار دۆلارمان بۆ خه‌رج كردوون".
وتیشی: "ئێمه ناوچه‌ی ئارام به درێژی 444 كیلۆمه‌تر له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر له باكووره‌وه بۆ باشوور درووست ده‌كه‌ین و په‌نابه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه".
رۆژی 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكرد، تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید بوون، ژمارەی شەرڤانە شەهیدەکانیش بۆ سه‌رو 100 شه‌هید به‌رزبووه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای کودستانیش رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە تا ئێستا زیاتر لە 275 هەزار هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئاوارەبون، کە 70 هەزاریان منداڵن، ئەوەش لەکاتێکدایە سەرجەم رێکخراوە خێرخوازییەکان کارەکانیان راگرتوە و کارمەندەکانیان کشاندوەتەوە.
AM:11:40:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 10844
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت