رووسیا: لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی شەر لە نێوان سوپای تورکیا‌و سوریا روونەدات
سوپای سوریا گەڕایەوە باکوری وڵات
وێستگە نیوز -
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین سوپای سووریا و توركیا به‌ریه‌ك نه‌كه‌ون و شه‌ڕ له نێوانیاندا روونه‌دات.
میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، رووسیا هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا و سووریا رووبه‌ڕووی یه‌كدی نه‌بنه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له باكووری سووریا بكشێته‌وه و كورد به ته‌نیا به‌جێبهێڵێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به هاوكاری رووسیا ده‌ستیان به گفتوگۆ كرد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی دیمه‌شقدا.
AM:08:51:15/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت