تره‌مپ هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر توركیا وه‌رگرت
وێستگه نیوزـ
سەرۆکی ئەمریکا رایگه‌یاند: بەمنزیکانە بڕیاری سزادان بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشوی تورکیا دەردەکات به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه به‌شدارییان له هێرشكردنه‌سه‌ر باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریای ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان كردوه.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژەی بەوەدا كه دانوستاندنەکانیان لەگەڵ تورکیا لەبارەی رێککەوتنی بازرگانی ده‌وه‌ستێنن كه بە به‌هاكه‌ی ده‌گاته 100 ملیار دۆلار، وتیشی كه باجی سەر پۆڵای هاورده‌كراو له توركیاوه به رێژه‌ی 50% زیاد ده‌كه‌نه‌وه.
سزاکەی ترەمپ بۆ سەر تورکیا ئەو کەسانە دەگرێتە کە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئاوارەبوونی خەڵک بەشداربوون، هاوكات سزاکان لایەنی دارایی و بلۆککردنی سامان و قەدەغکردنی گەشتکردن بۆ ئەمریکا دەگرێتەوە.
ترەمپ له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: لە یەکەم رۆژی بوونم بە سەرۆک، ئیدارەکەم بێ‌وچان کاریکردووە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی و ئاسایش و هاوڵاتییەکانی، ئەمریکا و هاوبەشەکانیشی 100%ی ناوچەکانی ژێردەستی داعشیان ئازادکردووە.
هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج، ترەمپ لەو بارەیەوە دەڵێت، تورکیا دەبێت پارێزگاری لە مەدەنییەکان، بەتایبەتیش پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بکات، کردنە ئامانجی مەدەنییەکان و ناوەندە مەدەنییەکان بەبێ جیاکاری قبوڵکراو نییە.
ترەمپ باسی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا كردوه و وتویه‌تی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا ژیانی مەدەنییەکان و ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە خستووەتە مەترسییەوە بەتەواوەتی لەگەڵ ئەردۆغان روون بووم کە هەنگاوەکەی تورکیا دەبێتە هۆکاری قەیرانی مرۆیی و هەلومەرجێک دەڕەخسێنێت کە تاوانی جەنگی تێدا ئەنجامبدرێت.
بە ترەمپ، تورکیا ئێستا و لە داهاتووشدا بەرپرس دەبێت لە چەکدارە داعشە دەستگیرکراوەکان.
سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ترەمپ ده‌ڵێت " وتومە کە هێزە ماوەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سووریا دەکێشمەوە. هێزەکانمان لە سوریا دێنە دەرەوە و لە ناوچەکە دەمێنەوە بۆ چاودێریکردنی دۆخەکە، تا رووداوەکانی 2014 دووبارە نەبنەوه، هێزێکی کەمیش لە ئەلتەنەف دەمێننەوە تا روبەڕوی پاشماوەکانی داعش ببنەوە".
PM:11:47:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت