تره‌مپ: كێ كورد ده‌پارێزێت با بیپارێزێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێدوانێكی نوێی سه‌باره‌ت به دۆخی سوریا و كوردانی رۆژئاوا دا و رایگه‌یاند ئه‌مریكا سنورێك ناپارێزێت كه حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر لێیه‌وه دووره، كێ كورد ده‌پارێزێت، با بیپارێزێت.
له سێ جریوه‌ی جیاوازدا له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه: باشتره بایه‌خ به سنوره‌كانی باشوری وڵات ئه‌و دیواره بده‌ین كه له‌سه‌ر سنوره‌كان دروستمان كردوه.
تره‌مپ نوسیویه‌تی: هه‌ندێك داوامان لێده‌كه‌ن سنورێك له سوریا بپارێزین كه حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر لێمانه‌وه دووره و به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و سنوره ده‌كات كه دوژمنی ئێمه‌یه، له هه‌مانكاتیشدا سوریا و هه‌ر كه‌سێكی تر كه ده‌یه‌وێت، با كورد بپارێزێت.
تره‌مپ راشیگه‌یاندوه "هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت هاوكاریی سوریا بكات بۆ پاراستنی كورد، به‌لای منه‌وه ئاساییه، جا ئه‌و كه‌سه روسیا یان چین یان خوای ده‌كرد ناپلیۆن پۆناپرت ده‌بوو، هیوادارم كارێكی باش بكه‌ن، ئێمه كارمان به‌وه نییه و حه‌وت هه‌زار كیلۆمه‌تر لێیانه‌وه دوورین."
PM:10:28:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت