لەسەر داگیرکاریەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان سکاڵانامەیەک بۆ کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا دەنێردرێت


وێستگە نیوز-
سکاڵانامەیەک بۆ کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لەسەر داگیرکاریەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان نێردرا.

سکاڵانامەکە بەشێوەی دەنگدان دانراوەو هەرکەس بیەوێت بەشداری بکات دەتوانێت لە رێگەی لینکێکەوە دەنگ بدات.

لە پەیامی سکاڵانامەکەدا هاتووە، "داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجومەنی پیران دەکەین کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم کارە دوژمنکارانە بێ بیانووە ، و سزای گونجاو بسەپێنێت بۆ وەستاندنی تورکیا لە دووبارەکردنەوەی کارێکی هاوشێوە لە داهاتوودا".

دەنگدانەکە تا بەرواری 11 ی 11 ی 2019 پێویستی بە زیاتر لە 99 هەزار دەنگ هەیە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی بچێتە کۆنگرێس وەک داوایەک بخوێنرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت.

دەقی سکاڵانامەکە:

گەلی کورد لەجیاتی جیهان و لەگەڵ دەوڵەتە دیموکراتەکان دژی داعش وەستایەوەو شەڕی کرد، لەم شەڕە شەرەفمەندانەیەدا پێکهاتەکانی دیکەش لە مەسیحیەکان و عەرەبەکانیش بۆ تێکشکاندنی داعش تێکۆشانیان کرد.

هێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەرخاکی کوردەکان لە باکوری سوریا بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتەکەیان تەنها بۆ ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی بە کۆمەڵ و گۆڕانکاری دیموگرافی کۆمەڵکوژی بەکارنەهاتووە بەڵکو هەڵمەتی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دژی داعش دەخاتە مەترسیەوە.

داوا لە کۆنگرێسی ئەمریکا و ئەنجومەنی پیران دەکەین کە ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ وەستاندنی ئەم کارە دوژمنکارانە بێ بیانووە ، و سزای گونجاو بسەپێنێت بۆ وەستاندنی تورکیا لە دووبارەکردنەوەی کارێکی هاوشێوە لە داهاتوودا.

کلیک بکە بۆ دەنگدان لە رێگەی ئەم لینکەوە: 



 


PM:07:18:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 25764 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت