دەزگای موساد لێدوانێکی سەرۆکی دەزگاکە رەتدەکاتەوە

‌یوسی کۆهین، سەرۆکی دەزگای موساد


وێستگە نیوز-
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل "موساد" ئەو لێدوانەی رەتکردەوە کە بە ناوی سەرۆکی دەزگاکەوە سەبارەت بە تیرۆرکردنی حەسەن نەسڕوڵاو قاسم سولەیمانی بڵاوکرایەوە.

پێشتر گۆڤارێکی ئۆرسۆدۆکسی ئیسرائیلی لە زاری یوسی کۆهین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ئەوەی بڵاوکردبووەوە کە وڵاتەکەی دەتوانێت تیرۆرکردنی حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵاو قاسم سولەیمانی بەرپرسی فەیلەقی سوپای قودس جێبەجێ بکات.

لەم بارەیەوە چەند بەرپرسێکی ناو دەزگای موساد بە میدیای ئیسرائیلیان راگەیاندووە، یوسی کۆهین، سەرۆکی دەزگای موساد بەشداری ئەو چاوپێکەوتنەی نەکردووە کە پێنجشەممەی رابردوو گۆڤاری " میشباتشا" بڵاویکردووەتەوە.

ئەوەشیان وتووە، " ئەو گۆڤارە ویستوویانە چاپێکەوتنێک لەگەڵ یوسی کۆهین ئەنجامبدەن، بەڵام ئەو بەشداری نەکردووە".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو گۆڤارەکە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ سەرۆکی دەزگای موساد بڵاوکردەوەو تێیدا ئاماژەی بە توانای ئیسرائیل دابوو لە تیرۆرکردنی حەسەن نەسڕوڵا و قاسم سولەیمانی.

ئەو بەرپرسە دیارانەی موساد راشیانگەیاندووە، یوسی کۆهین لەگەڵ رۆژنامەنوسان باس لە تیرۆرکردنی هیچ کەسایەتیەک ناکات.

لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی " تایمز ئۆف ئیسرائیل"   رایگەیاندووە، ئەو بەرپرسانەی موساد بەشداریکردنی یوسی کۆهین-یان لە چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانیەکان رەتنەکردووە، تەنها وتوویانە " وتەکانی کۆهین گۆڕدراوەو وەک خۆی بڵاونەکراوەتەوە".


PM:06:45:14/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 3884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو