مه‌سعود حه‌سۆ: ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له‌وه‌ی سوپای سوریا بێته سه‌رێ كانی و گرێسپی
سوپای سوریا بەرەو سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا کەوتەڕێ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم رایگه‌یاند، له گرێ سپی و سه‌رێكانی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌سه‌ده و سوپای توركیا به‌رده‌وامه و تا ئێستا ئه‌و دوو شاره له ژێر كۆنتڕۆڵ هه‌سه‌ده‌یه، ده‌شڵێت: "ئه‌مریكا رێگری ده‌كات له‌وه‌ی سوپای سوریا بێته ناو گرێ سپی و سه‌رێكانی".
مه‌سعود حه‌سۆ، نوێنه‌ری رۆژئاوای كوردستان له هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بووه باكووری سوریا دابه‌ش بكرێت، بۆیه ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین سوریا رووبه‌رووی دابه‌شكاری ببێته‌وه.
وتیشی: "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌یتوانی كوردانی رۆژئاوا بپارێزێت ناچار ئێمه هانامان بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ رووسیاو حكومه‌تی سووریا برد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان زیاتر جینۆ ساید نه‌كرێت و پارێزراوبن له ده‌ستدرێژییه‌كانی سوپای توركیا".
مه‌سعود حه‌سۆ، باسی له‌و شوێنانه كرد كه سوپای سوریا تا ئێستا بۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌و رووه‌وه وتی: "له عه‌ین عیسا، ته‌لته‌مه‌ر و ته‌بقاو حه‌سه‌كه و قامیشلۆ سوپای سوریا جێگیركراون، به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته گرێ سپی و سه‌رێكانی".
مه‌سعود حه‌سۆ، نوێنه‌ره‌كه‌ی رۆژئاوا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگرن له‌وه‌ی كه سوپای حكومه‌تی سوریا گرێ سپی و سه‌رێ كانی، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی بۆ دروست كردووین".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان سوپای توركیا و سوپای سووریا رووی نه‌داوه، "ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه به‌ته‌واوی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و سوپای سوریا پارێزگاری له یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا بكات".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رووسیا بڕیاری دژه فڕینی له باكووری سووریا راگه‌یاندووه، ئایا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه؟ به‌رپرسه‌كه‌ی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست ئه‌وه رووبدات، به‌ڵام وه‌ك وتی: "كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا بۆردومانی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی كرد".
PM:02:10:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 8632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت