ئه‌ردۆغان: كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هاتنی سوپای سوریا نییە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ردۆغان ره‌تیكرده‌وه كه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكوری سوریا رابگرێت، ده‌شڵێت: "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سوپای سوریا نییه له كۆبانێ".
رەجەب تەیبه ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: بەگوێرەی یاساکانی ناتۆ، دەبێت ئەندامانی ناتۆ پشتگیری لە تورکیا بکەن لە هێرشەکانی بۆ سوریا، بەڵام تورکیا تاکە ئەندامی موسوڵمانی ناتۆیە، بۆیە پشتگیری لێ ناکرێت.
ئەردۆغان وتیشی: "کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کارێکی ئەرێنییە و لەگەڵ ئەمریکا ناکۆکیمان لەبارەی منبج نییە و کاری لە پێشینەمان کۆنتڕۆڵکردنی منبجە".
راشیگەیاند: تورکیا هیچ ناکۆکییەکی لەگەڵ سوریا نییه لەبارەی کۆبانێوه.
لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، سەرۆکی تورکیا وتی، کارێکی ئەرێنیە.
سەرۆکی تورکیا رەتیدەکاتەوە هێرشە بوەستێنێت و وەک خۆی دەڵێت، "تورکیا تا لەناوبردنی هەموو تیرۆرستان ناوەستێت".
هــ. ر
PM:12:08:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت