قوباد تاڵه‌بانی: هیوادارم سه‌رۆك ترەمپ ئه‌م ڕاستییه‌ی پێبگات
وێستگه نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، ڕایگه‌یاند هیوادارم سه‌رۆك ترەمپ ئه‌و ڕاستییه‌ی پێبگات كه كورد كه‌ی پێویستی كردووه له‌سه‌ر لایه‌نی حه‌ق شه‌ڕ بكات شه‌ڕی كردووه، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێش پێویست بكات شه‌ڕ بكات هه‌ر شه‌ڕ ده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆنفرانسی "هەرێمی کوردستان و ئەمریکا: هاوبەشیکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیری " كه له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قوباد تاڵه‌بانی وتارێكی پێشكه‌شكردوو چه‌ند په‌یامێكی به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نارد بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا.
قوباد تاڵه‌بانی له‌وتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییه دره‌نگ وه‌خته‌ی كه ترەمپ له‌سه‌ر شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م له كوردی هه‌بووه‌و ناوبراو سوپاسی كه‌ناڵی رووداو ده‌كه‌ین كه"تێکۆشەرێکی بەڕێزیان بۆ دۆزینەوە کە بەشداربوو لە شەڕی جیهانی دووەم بۆیە هیوادارم سەرۆک ترەمپیش ئەو راستییەی پێبگات کە کورد کەی پێویستی کردووە شەڕ بکات لەسەر لایەنی حەق شەڕی کردووە و سبەینێش پێویست بکات شەڕ بکات لەسەر لایەنی حەق، هەر شەڕ دەکات".
قوباد تاڵه‌بانی داوای له‌میوانانی ووڵاتی ئه‌مه‌ریكا كرد كه له‌پاڵ كۆنفرانسه‌كه‌دا خه‌ڵكی كوردستان بدوێنن و گوێ له‌نیگه‌رانییه‌كانیان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی "ژانی گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نن به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكاو نیگه‌رانییه‌كانیان بگوازنه‌وه. بیگه‌یه‌نن به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی بۆته هۆكاری كوشتن و ئاواره‌یی گه‌لی كورد.
هاوكات ڕاشیگه‌یاند كه كورد ده‌زانێت ئه‌و بڕیاره بڕیاری گه‌لی ئه‌مه‌ریكا نییه به‌شێكی حكومه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره نین ده‌شزانین سوپای ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه و هه‌ست ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانێكی خۆیان به‌جێهێشت.
AM:11:43:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت