به وێنه‌و ڤیدیۆ.. خه‌ڵكی ته‌لته‌مه‌ر پێشوازی له سوپای سوریا ده‌كه‌ن
سوپای سوریا گەیشتە تەل تەمەر
وێستگه نیوز ـ
بەگوێرەی میدیای فەرمی حکومەتی سوریا، چەند یەکەیەکی سەر بە سوپای سووریا چوونەتە ناو شاری تەلتەمر لە حەسەکە و لە لایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازییان لێکراوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەک کە ئاژانسی سانای سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بڵاویکردەوە، چەند هاوڵاتییەک وێنەی بەشار ئەسەد بەرزدەکەنەوە و دروشمەکانی رژێمی سوریا دەڵێنەوە و دڵخۆشن بەوەی سوپا دژی سوپای تورکیا هاتووەتەوە ناوچەکە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019، سوپای توركیا بە ھاوبەشی لەگەڵ میلیشیاكانی سوریا كە بۆ ئەنقەرە شەڕ دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە و تائێستا بە فەرمی ئاماری شەھید و بریندارەكان رانەگەیەندراوە.
AM:10:34:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت