تره‌مپ داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كورد و توركیا ده‌كات
ترەمپ
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبارەی داعشە دەستبەسەرکراوەکانەوە داوا لە کورد و تورکیا دەکات کە رێگە نەدەن هەڵبێن.
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، رایگه‌یاند، ''له‌ئێستادا ئه‌مریكا خراپترینی سزادراوانی داعشی گرتووه و نابێت توركیا و كورده‌كان رێگه بده‌ن هه‌ڵبێن''.
داواشی له وڵاتانی ئه‌ورووپا كردووە، ئه‌و داعشه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه وه‌ربگرنه‌وه كه هاوڵاتی وڵاتانی ئەوروپان.
راشیگه‌یاندووە، ''ده‌بوو ئه‌ورووپا ئه‌وانه (داعشه‌كانی) وه‌رگرتایه‌وه كه زۆر داوای لێكرا، ئێستا ده‌بێت ئه‌وه بكه‌ن، هه‌رگیز ناتوانن بێن بۆ ئه‌مریكا یان هه‌رگیز رێگه‌یان پێ‌نادرێت بێنه ئه‌مریكاوه''.
ئەم داوایەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە دێت، دوێنێ دوای بۆردومانکردنی کەمپی عەین عیسا، نزیکەی 800 چەکداری داعش هەڵاتن و هەڵاتنی ئەو ژمارە زۆری داعش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
هــ. ر
AM:10:11:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت