ئاڵدار خه‌لیل زانیاری له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌و حكومه‌تی سوریا ده‌دات
گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ رۆژئاوای کوردستان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسێكی باڵای كورد له رۆژئاوای كوردستان، ته‌ئكید له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و سوپای سوریا ده‌كا‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتنه‌كه ته‌نها سه‌ربازییه و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرایه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا".
ئاڵدار خه‌لیل، به‌رپرسی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتی له باكووری سوریا (ته‌ڤده‌م) له تویتێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و سوپای سوریا و رووسیا، هه‌نگاوێكی خۆپارێزییه بۆ پارستنی سنووره‌كانی سوریا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له پرۆژه‌ی خۆیدا دژی هه‌نگاوی له‌و جۆره نییه و ئه‌وه به ئه‌ركی حكومه‌تی سوریا ده‌زانێت سنووره‌كان بپارێزێت".
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت: "لێكتێگه‌یشتنه‌كه ته‌نها سه‌ربازییه و پرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی تیادا نییه، گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی خێرا بووه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه".
ئاڵدار خه‌لیل ده‌ڵێت: "گه‌له‌كه‌مان له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له هیچ قۆناغێكدا داوای جیابوونه‌وه‌یان نه‌كردووه له سووریا، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌لماندمان ئه‌وه‌ی پێویست بووه له پێناو یه‌كێتی خاك و كۆمه‌ڵگای سووریا كردوومانه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019، سوپای توركیا بە ھاوبەشی لەگەڵ میلیشیاكانی سوریا كە بۆ ئەنقەرە شەڕ دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە و تائێستا بە فەرمی ئاماری شەھید و بریندارەكان رانەگەیەندراوە.
AM:09:54:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت