سوپای سوریا گه‌یشته ته‌ل ته‌مه‌ر و ته‌بقا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
دوای رێككەوتنی نێوان حكومه‌تی سوریا و ھەسەدە، سوپای سوریا گەڕایەوە چەند ناوچەیەكی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە، بە گوێرەی زانیارییەكان سوپای دیمەشق گەیشتووەتە تەل تەمەر و تەبقا.
ئاژانسی سپۆتینكی رووسی رایگەیاندووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، كاروانێكی گەورەی سوپای سوریا و فەرماندەكانیان و ئەندامانی فەوجی پێنجی سنوور پارێز گەیشتوونەته شارۆچكەی تەل تەمەر لە سنووری پارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای سوریا لە شارۆچكەی تەل تەمەر تا دربێسی و سەرێكانی بڵاوەی پێدەكرێت.
ھەر بەپێی میدیاكانی رووسیا، سوپای سوریا گەیشتووەتە شارۆچكەی تەبقا و ھێزەكانیان لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی تەبقا بڵاوە پێكردووە و لە چەند كاتژمێری داھاتوو ھەسەدە فڕۆكەخانە رادەستی سوپای سوریا دەكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا بۆ پاراستنی سنووره‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵات، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن و سوپای سووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه سنوورییه‌كان.
رۆژی چوارشه‌ممه 9ی ته‌مموزی 2019، سوپای توركیا بە ھاوبەشی لەگەڵ میلیشیاكانی سوریا كە بۆ ئەنقەرە شەڕ دەكەن، ھێرشیان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، بەگوێرەی ئامارەكان زیاتر لە 100 ھەزار ھاووڵاتی سڤیل ئاوارە و تائێستا بە فەرمی ئاماری شەھید و بریندارەكان رانەگەیەندراوە.
هــ. ر
AM:08:55:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 5300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت