دهقی رێككهوتنهكهی نێوان ههسهدهو حكومهتی سوریا بڵاوكرایهوه
خۆشی و ئاهەنگی شەوی رابردووی خەڵکی حەسەکە دوای رێککەوتنی هەسەدەو حکومەتی سوریا
وێستگه نیوز ـ
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتن بۆ بڵاوپێکردنی سوپای سوریا بە درێژایی سنووری رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ تورکیا.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان بەیاننامەکەدا رایگەیاند: پڕۆژەکەی ئەوان بە ھیچ شێوەیەک پرۆژەیەکی سیاسی نەبووە بۆ جیابوونەوە لە سوریا، بەڵکو تا ئێستاش داوای گفتوگۆ و چارەسەری قەیرانی سوریا دەکەن بەشێوەیەکی ئاشتیانە.
ئیدارهی خۆبهڕێوهبهری رۆژئاوای كوردستان ئاماژهی بهوهشداوه: لەگەڵ حکومەتی سوریا رێککەوتوون کە ئەرکی پاراستنی سنووری وڵاتەکە لە ئەستۆ بگرێت و پارێزگاری لە سەروەری سوریا بکات.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، سوپای سوریا بە درێژایی سنووری سوریا لەگەڵ تورکیا بڵاوەی پێدەکرێت، بۆ پشتیوانی لە ھێزەکانی سوریای دیموکرات، بۆ بەرپەرچدانەوەی داگیرکاری تورکیا و ئازادکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە سوپای تورکیا و چەکدارە ھاوکارەکانی چوونەتە ناوی.
ئیداره خۆبهڕێوهبهری روونیشیکردوەتەوە، "ئەم رێککەوتنە ھەلێک دەبێت بۆ ئازادکرنەوەی سەرجەم ئەو ناوچەی تری سوریا کە پێشتر لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیرکراون، وەک عەفرین و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی تری سوریا".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاگاداری دراوەتە سەرجەم پێکھاتەکانی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بە تایبەت ناوچە سنورییەکان، کە بڵاوەپێکردنی سوپای سوریا بە ھەماھەنگی و رێککەوتن بووە لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
هــ. ر
AM:08:36:14/10/2019
ئهم بابهته 5936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت