وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا هۆشداری له تێكچونی بارودۆخی سوریا ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا هۆشداریی دا له هه‌ڵاتنی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و تێكچوونی دۆخی ناوچه‌كه.
لیوا ئه‌لێكسی پاكین، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاشته‌وایی روسیا له سوریا كه بنكه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یم باره‌گاكه‌یه‌تی، ئاشكرایكرد له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی شه‌ڕڤانان حه‌وت شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چه‌كدارانی داعش و به‌لایه‌نی كه‌میشه‌وه هه‌شت شوێنی دیكه‌ی كاتی بۆ په‌نابه‌ران هه‌یه كه خێزان و منداڵه‌كانی داعشی تێدایه، به‌گشتیش سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوه‌كان ژماره‌یان ده‌گاته 120 هه‌زار كه‌س.
وتیشی: ده‌ستگیركراوه‌كان سه‌ربه 36 وڵاتی جیهانن و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پاسه‌وانییان ده‌كه‌ن كه ئه‌مریكا پشتیوانیی لێده‌كردن، ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه زۆرێك له‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كه له كامپه‌كاندا له‌وانه‌یه له به‌ر برسێتی یان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیان له‌ده‌ست بده‌ن.
پاكین راشیگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه، ره‌نگه ئه‌و داعشه توندڕِه‌وانه له گرتوخانه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌ڵبێن و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی تێكچونی دۆخی ئه‌منیی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد رێوشوێنی به‌په‌له بۆ رێگریكردن له سه‌رهه‌ڵدانی كاره‌ساتی مرۆیی و ئه‌منی له‌سوریا بگرنه‌به‌ر و رێگه نه‌ده‌ن ئه‌و سیناریۆیه سه‌ربگرێت.
PM:11:26:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 9764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت