یه‌كێتی ئه‌وروپا له سڵاوه سه‌ربازییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كۆڵێته‌وه
یاریزانانی تورکیا بە سڵاوی سەربازی پشتیوانی لە لەشکرکێشیەکەیان بۆسەر کوردانی سوریا دەکەن
وێستگه نیوزـ
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌ڵێنی دا له‌و سڵاوه سه‌ربازییه بكۆڵێته‌وه كه یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا له یارییه‌كه‌یاندا به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا بۆ جه‌ماوه‌ریان كرد.
رۆژی هه‌ینیی رابردوو، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی توركیا و ئه‌لبانیا له یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 به‌یه‌ك گه‌یشتن و دوای تۆماركردنی گۆڵێك له‌لایه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی توركیاوه، یاریزانه‌كانیان به سڵاوێكی سه‌ربازی ئاهه‌نگیان بۆ گۆڵه‌كه‌یان گێڕا.
به‌پێی هه‌واڵێكی فرانس 24، ئه‌و سڵاوه‌ی یاریزانانی توركیا په‌یامێكی پشتیوانی بووه بۆ هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆسه‌ر باكوری سوریا كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی ده‌كات.
فیلیپ تاونسیند، وته‌بێژی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه كه ئه‌و سڵاوه واتای توانج و بێزاركردنه و یاساكانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ئاماژه سیاسی و ئایینه‌كانی قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵێنیشیدا لێكۆڵینه‌وه له‌و سڵاوه سه‌ربازییه‌ی یاریزانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بكه‌ن.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌ستبه‌رداربوون له كوردانی سوریا، له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ه‌وه سوپای توركیا به هاوكاریی گروپه چه‌كداره سوریه هاوپه‌یمانه‌كانی، له‌شكركێشیی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌ستپێكردووه و شه‌ڕڤانانی كوردیش به توندی روبه‌رویان بوونه‌ته‌وه.
سوپای توركیا به فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپ و چه‌كی قورس، بۆردومانی ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتیی كوردی سوریا شه‌هید و برینداربوون، زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیایان كردوه و داوا ده‌كه‌ن ئه‌نقه‌ر كۆتایی به له‌شكركێشییه‌كه‌ی بهێنێت.
PM:10:57:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت