فرانس پرێس: كورد و حكومه‌تی سوریا رێككه‌وتن
چەند سەربازێکی حكومەتی سوریا-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی سوریا و كوردانی رۆژئاوا له‌سه‌ر چونه‌ناوه‌وه‌ی سوپای سوریا بۆ هه‌ردوو شاری مبنج و كۆبانی رێككه‌وتن.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان كورد و حكومه‌تی سوریا دوای كۆبونه‌وه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردی سه‌ربه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و نوێنه‌رانی حكومه‌تی سوریا بووه.
ئاشكراشیكردوو كه كۆبونه‌وه‌كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یم سازكراوه كه تایبه‌ته به هێزه‌كانی روسیا و هه‌ردوولا رێككه‌وتون كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بچنه ناو هه‌ردوو شاری مبنج و كۆبانی.
رێككه‌وتنه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه كه سوپای حكومه‌تی سوریا له‌سه‌ر سنوره‌كان به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی توركیا و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی ببێته‌وه.
PM:10:37:13/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت