فەرەنسا هه‌نارده‌ی چه‌كی بۆ توركیا راگرت
وێستگه نیوزـ
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا راگرتنی هه‌نارده‌ی چه‌كیان بۆ توركیا راگه‌یاند.
وه‌اره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایانگه‌یاند: له چاوه‌ڕوانیی راگرتنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا، فه‌ره‌نسا سه‌رجه‌م پلانه تایبه‌ته‌كانی بۆ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا سڕكردوه كه ره‌نگه ئه‌و چه‌كانه له‌و هێرشه‌دا به‌كار بهێنرێت.
هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه راشیانگه‌یاندوه كه بڕیاری راگرتنی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و جه‌ختیشیان كردوه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر سوریا، ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ر له رۆژی شه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، هه‌ریه‌ك له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا و نه‌رویج و فینلاند، هه‌نارده‌كردنی چه‌كیان بۆ توركیا راگرت و دژی ئه‌وه‌ن چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر كوردانی رۆژئاوا به‌كاربهێنرێت.
پێشتریش فه‌ره‌نسا داوای له توركیا كردبوو هێرشه‌كانی بۆسه‌ر كوردانی رۆژئاوا رابگرێت و هۆشداریشی دابوو كه ره‌نگه به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه كاره‌ساتێكی مرۆیی و سه‌رهه‌ڵبدات و داعش‌یش ده‌ربكه‌وێته‌وه.
PM:11:58:12/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت