ترەمپ: هەرگیز نەدەبوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شەڕمان بكردایە



وێستگە نیوز-
سەرۆكی ئەمەریكا ڕا یدەگەیەنێت، هەرگیز نەدەبوو شەڕیان لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بكردایە و جەختیش لەوە دەكاتەوە گەمژەییە بەردەوام بوون لەشەڕێكی بێ‌ كۆتادا.

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە میانی تویتیكی دا لە تۆڕێ‌ كۆمەڵایەی تویتەر لەبارەی كشانەوەی هێزەكانیانەوە لەسوریا ئەوە دەخاتەڕوو، 50 سەربازیان كشاندۆتەوە و ئاماژەو بەوەش دەكات، لای ئەوان هەموو شتێك كۆتایی هاتووە.

ترەمپ بە پێویستی دەزانێت توركیا بەرپرسارێتی شەڕی داعش بگرێتە ئەستۆ و ئەو داعشە دەستگیركراوانەی كە ئەوروپاش رەتی دەكاتەوە، وەریانبگرێت.


PM:03:15:09/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت