دوای هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندان عیراق شه‌وێكی ئارامی به‌ڕێكرد
پۆلیسی عیراق بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.. فۆتۆ: رۆیتەرز
وێستگه نیوز ـ
دوای هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی عیراق دژی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و كه‌می خزمه‌تگوزاری، شه‌وی رابردوو به‌غداو شاره‌كانی باشووری عیراق شه‌وێكی هێمنیان به‌ڕێكرد.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی باشووری عیراق زیاتر له 110 كه‌س كوژران، هه‌روه‌ك شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربوون، زۆربه‌ی كوژران و برینداربوونه‌كان له شه‌ودا روویده‌دا، به‌ڵام راپۆرته‌كان به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، رایانگه‌یاند، كه شه‌وی سێشه‌ممه هیچ شتێك رووی نه‌داوه‌و شه‌وێكی ئارام به‌ڕێكراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس به رۆیته‌رزیان راگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیس به‌رده‌وام بوون له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و نه‌هێشتنی "ئاژاوه‌گێڕی" له رۆژهه‌ڵات و باكووری به‌غدا.
سه‌رچاوه‌كان رایانگه‌یاند: پۆلیس وێنه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی پێبووه كه ده‌یوست ده‌ستگیریان بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق رایگه‌یاند: ده‌سه‌ڵاتداران 500 كه‌سیان ئازاد كردووه، له كۆی 800 كه‌س كه‌له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستگیركرابوون.
هاوكات له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئینته‌رنێت له شاره‌كانی باشووری عیراق به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگیرا، به‌ڵام له دوێنێوه بۆ ماوه‌ی حه‌وت كاتژمێر رۆژانه ده‌كرێته‌وه، ئه‌ویش زیاتر بۆ به‌ڕێكردنی كاروباری فه‌رمانگه‌كان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا زۆربه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌كارخراون.
PM:02:45:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت