سوریای دیموكرات: لەگەڵ روسیا و سوریا گفتوگۆ دەكەین

‌بەدران جیا كورد


وێستگە نیوز-
بەپرسێكی باڵای سوپای سوریای دیموكرات، لە بارەی ئەگەری هێرشی توركیا و رۆیشتنی سوپای ئەمریكا جەخت لەوە دەكاتەوە كە وتوێژكردن لەگەڵ سوریاو روسیا بژاردەیەكی بەهێزە.

پاش ئەوەی سوپای ئەمریكا سنووری نێوان سوریا و توركیا چۆڵكرد، لە سەروبەندی نزیك بوونەوەی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات، هێزەكانی سوریای دیموكرات دەیانەوێت گفتوگۆ لەگەڵ سوریا و روسیا بكەن بۆ رێگری لە هێرشەكانی ئەنقەرە.

لەو بارەوە (بەدران جیا كورد)، بەرپرسی باڵا لە سوریای دیموكرات لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیتەرز وتویەتی، ئەگەر ئەمریكا ناوچەكە چۆڵ بكات، ئەوان ناچارن هەر رێگە چارەیەك بگرنە بەر.

وتوشیەتی: وتوژێكردن لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق یان سوپای روسیا یەكێكە لە بژاردەكانی بەردەستمان بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە.


PM:05:42:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت