بەهۆی پاسپۆرتەکەیەوە ئاشکرابوو تەمەنی 124 ساڵە
سوامی سیڤاناندا، ئەو پیاوەی 124 ساڵە دەژی
وێستگە نیوز-
پیاوێکی هیندی بەهۆی پاسۆرتەکەیەوە ئاشکرابوو تەمەنی 124 ساڵە، ئەمەش واتا ئەو پیاوە لە سێ سەدەدا ژیاوە.
سوامی سیاڤاناندا پیاوێکی هیندیە، لە ناوچەی بیهالای سەر بە شارەوانی کۆلکاتا لە ویلایەتی بەنگالی رۆژئاوای هیندستان لە سەدەی پێشتووتردا و بە دیاریکراوی لە مانگی 8 ی ساڵی 1896 لەدایکبووە.
کاتێک سوامی سیڤاناندا رووی لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبی لە ئیمارات کردووە بە مەبەستی سەفەرکردن بەرپرسی بەشی پاسپۆرت تووشی سەرسوڕمان هاتووە کاتێک بینیویەتی پیاوێکی هیندی کە تەمەنی 124 ساڵە لەبەردەمیدا وەستاوە.
رۆژانەی ئیماراتولیەوم لە زاری بەرپرسێکی حکومیەوە بڵاویکردووەتەوە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی سوامی سیڤاناندا بووەتە جێی سەرسوڕمانی کارمەندانی بەشی پاسپۆرتی فڕۆکەخانەکە بەڵام وەک هەر سەرنشینێکی دیکە کارەکانی بۆ جێبەجێ کراوەو سەفەرەکەی ئەنجامداوە.
ئەو بەرپرسە حکومیە ئاشکراشی کردووە کارمەندەکانی فڕۆکەخانەی ئەبو زەبی بە باشی پێشوازیان لە پیاوە بەتەمەنە کردووەو کاری چوونە ناو دەوڵەتی ئیماراتیشیان بە ئاسانی بۆ ئەنجامداوە، سوامی سیڤانانداش دوای تەواو بوونی مۆڵەتەکەی ئیماراتی جێهێشتووەو گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی خۆی.
ش . ر
PM:05:14:07/10/2019
ئهم بابهته 5956
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت