ئه‌ڵمانیا تاوتوێی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ تاوتوێی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانی سه‌ربازی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ساڵی داهاتوو.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه، 23 ی ئه‌یلولی 2019 له‌گه‌ڵ وێل برینگ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق و موقه‌ده‌م نێكۆلاس فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانیان له‌هه‌رێم و راوێژكارانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌ڵمانیا كۆبۆوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ییی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و تیمی هه‌ماهه‌نگی راوێژكاری بڕیار و په‌یامی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌عیراق و هه‌رێم گه‌یانده وه‌زیری پێشمه‌رگه و وتیان" چاوه‌ڕێ بڕیاری په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و ئاماژه‌كانیش بۆ په‌سندكردنی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق و هه‌رێم زیاتره".
له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هاوكارییه‌كانی ماوه‌ی رابردووی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان بینی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
وتیشی: چاوه‌ڕێی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و راوێژكارانیان ده‌كه‌ین، به‌لای ئێمه جێی بایه‌خ و ستایشه، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شی كرد كه هه‌میشه له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری گه‌لی كوردستان و حكومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بوون.
PM:10:55:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت