رونكردنه‌وه‌یه‌ك له پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێره‌وه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر روداوی ته‌قه‌كردن له‌باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی راگه‌یاند روداوه‌كه به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی شۆفێرێكی تاكسی پاسه‌وانانی به‌رده‌م باره‌گاكه‌وه رویداوه.
له رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشکردنە سەر بارەگای بەرەی تورکمانی لەلایەن چەند دەزگایەکی راگەیاندنەوە، عبدالخالق ته‌لعه‌ت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاندوه: درەنگانی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی شوفێرێکی تەکسی دەیەوێ ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی رابگرێت، دەمەقاڵێ لە نێوان شۆفێری تەکسیەکە و پاسەوانانی بەردەم بارەگای بەرەی تورکمانی دروست بووه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند کەوا هیچ مەرامێکی سیاسی لە پشت ئەو روداوە نەبوە وەک لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندن بڵاوبوه‌تەوە.
جەختیشی کردەوە لەسەر ئارامی شاری هەولێر و وتی هەولێر ئارامە و پاراستنی تەواوی بارەگا و پارتە سیاسیەکان لە ئەستۆی پۆلیسی هەولێرە و ڕێگە نادرێت بە هیچ لایەن و بەرەیەک پشێوی بنێتەوە لەو شارە.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه، دوای روداوەکە بە سوود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری توانراوە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بناسرێتەوە و شۆفێری تەکسیەکە دەستگیر بکرێت و مامەڵەی یاسایی لەگەڵیدا دەستی پێکردوە.
PM:10:09:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت