له روداوێكی هاتوچۆدا خوێندكارێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی هاتوچۆدا له نزیك غاباتی رانیه، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا كه ماتۆڕسكیلی پێ بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: روداوه‌كه كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 23ی ئه‌یلولی 2019، له نزیك غاباتی رانیه رویداوه و ئۆتۆمبیلێك له‌گه‌ڵ ماتۆڕسكیلی خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵی به‌یه‌كیاندا داوه.
خوێندكاره‌كه له ڕه‌گه‌زی نێره و دانیشتوی ڕانیه گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانه له قه‌زای رانیه له غاباتی ڕانیه نزیك گه‌ڕه‌كی ڕزگاری له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری قه‌مه‌ره ڤێرسا به‌یه‌كیاندا داوه و ئه‌نجامدا شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه گیانی له ده‌ست داوه، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه كه له ره‌گه‌زی مێیه له ئێستا به‌پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوه.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووه دوای ئه‌نجامدانی توێکاری ته‌رمی خوێندكاره‌كه ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ روداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
PM:09:48:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 4176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت