سوپای توركیا كوژرانی دوو سه‌ربازی خۆی راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند كه له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا دوو سه‌ربازیان كوژراوه و ئۆباڵه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی پارتی كرێكارانی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی ئه‌یلولی 2019، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه بۆمبه‌كه پێشتر چێنراوه و به كاروانێكی سه‌ربازیی سه‌ربه سوپای توركیادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه، دوو سه‌ربازی كاروانه‌كه كوژراون، هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی به چاندنی ئه‌و بۆمبه تۆمه‌تبار كرد، بێئه‌وه‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ئاشكرا بكات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه كه ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان له‌دژی په‌كه‌كه له باكوری عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:08:58:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت