سلێمانی... تەقە لە باوك و كوڕێك دەكرێت



وێستگە نیوز

لە بەردەم كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، تەقە لەباوك و كوڕێك دەكرێت و بەووتەی خۆشیان رووداوەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە.

لەسەر رێگەی سلێمانی-تاسڵوجە لە نزیك كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی، چەند كەسێك تەقە لەباوك و كوڕێك ئەكەن و برینداریان دەكەن، هاوكات بەوتەی ئەو باوك و كوڕەش كە لەبەردەم پۆلیسیدا ووتویانە، لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ بنەماڵەیەك توشی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بون و هۆكاری رووداوەكەشیان بۆ ئەو كێشەیە گەڕاندۆتەوە.


PM:08:39:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 7796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت