پۆلیسی هەولێر: حەمكۆ دانی بە دەستدرێژیكردنە سەر كچە هاوڕێكەی دا ناوە



وێستگە نیوز

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هونەرمەند حەمكۆ دانی بەوەداناوە كە دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەر كچە هاوڕێكەی و ئاماژە بەوەش دەكات، بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەی دەستگیركردنی هونەرمەند حەمكۆ وە ئەوەی خستۆتەڕوو،  بە مادەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیركراوە كە مادە یاساییەكە بریتییە لە سزادانی كەسێك كە تاوانی سێكسی دژی كچێك كردووە كە پێشتر بەڵێنی هاوسەرگیریی پێداوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی ئاشكرا كردوە، حەمكۆ لەسەر سكاڵای كچە هاوڕێكەی دەستگیر كراوە و خۆشی دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.


PM:08:34:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 33544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو