قوباد تاڵه‌بانی به زمانی ئاماژه په‌یامێك ئاراسته‌ی نابیست و نادووان ده‌كات
قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یادی رۆژی جیهانیی زمانی ئاماژه‌كان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی نابیست و نادووان كرد.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به زمانی ئاماژه پیرۆزبایی ئه‌و رۆژه‌ی له نابیستان و نادووان كردووه و په‌یامی خۆی ئاراسته كردون.
قوباد تاڵه‌بانی له په‌یامه‌كه‌یدا به نابیستان و نادووانی راگه‌یاندووه: "من وه‌ك حكومه‌ت پشتیوانی‌تان لێده‌كه‌م."
قوباد تاڵه‌بانی نوسیویه‌تی:ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی زمانی ئاماژەکان یاد دەکەینەوە. ئەم یادە تیشک دەخاتە سەر دانپێدانان بە زمانی ئاماژە وەکو ئامرازێکی سەرەکی پەیوەندیکردن."
راشیگه‌یاندووه: "زمانی ئاماژەکان رێگەیەکە بۆ ئەوەی کەسانی نابیست ونادوو بەشدار و چالاک بن لە کۆمەڵگە، هەر لەبەرئەوەش؛ پێویستە وەکو حکومەت پاڵپشتی تەواوی گشت خەڵکی کوردستان بکەین بەتوانا جیاوازەکانیانەوە."
PM:08:34:23/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 3932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت