ژمارەیەك كۆچبەر لە سەر سنوری بەریتانیا دەستگیردەكرێن



وێستگە نیوز
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، دەستگیركردنی ژمارەیەك كۆچبەر لەسەر سنوری وڵاتەكەی ڕایدەگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو كۆچبەرانە خۆیان بە كورد و ئێرانی و ئەفغانی ناساندوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، رۆژی شەممەی رابردوو 22/9 لەناوچەی (مارگرێتس بەی) سەر بە شاری دۆڤەری ئەو وڵاتە دەستیانگرتووە بەسەر بەسەر بەلەمێكی بچوكدا كە هەشت كۆچبەری تێدابووە و لەكاتی دەستگیركردنیاندا ئەو گروپە كۆچبەرە خۆیان بە (كورد و ئێرانی و ئەفغانی) ناساندووە، ئەمەش كاتێك لەلایەن فەرمانبەرانی كۆچبەری بەریتانیاوە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كراوە.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران لەوبارەیەوە نوسیویەتی، بەلایەنی كەمەوە لە رێكەوتی 3/11/2018 ەوە، 1518 كۆچبەر كە نزیكەی 100 منداڵیان پێبووە، بەكەنداوی ئینگلیزیدا پەڕیونەتەوەو خۆیان گەیاندۆتە بەریتانیا.

هاوكات ئەو وتەبێژە ئەوەشی رایگەیاندووە، پەرینەوە بە كەنداوی ئینگلیزدا بە بەلەمی بچوك، زۆر مەترسیدارە، بەڵام ئەو گروپانەی كاری پەرینەوەی كۆچبەران دەكەن، زۆر بێ‌ بەزییانەو بێ‌ گوێدانە مەترسییەكانی ئەو رێگایە كۆچبەران دەكەنە ئەو ئاوەو خەمی ژیان و مەرگی ئەو كەسانەیان نییە و دەڵێت" بۆ رێگریكردن لەم حاڵەتانەو ئەو رێڕەوە نایاساییەی كۆچبەران بۆ گەیشتنیان بە بەریتانیا، لەگەڵ پۆلیسی فەرەنسا كاریانكردووە تا رێگری بكەن لەو كەسانەو داخستنی ئەم رێگا نایاساییە بە رووی كۆچبەران و رێبەرە نایاساییەكانیاندا..


PM:07:44:23/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 3104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو